جەستە، تەندروستی و سێکسوالیتە بە زمانە جیاوازەکان

تەمەنی باڵغی

Puberty

دەربارەی فیلمەکە

لە تەمەنی باڵغیدا لەش لە منداڵەوە بۆ گەورەساڵ گەشە دەکات. بۆ نموونە تووکی بەر دەردەکەیت و زیاتر بیر لە سێکس دەکەیتەوە. کچ بۆ یەکەم جار سووڕی مانگانەی دەست پێ دەکات و کوڕ بۆ یەکەم جار ئاوی دێتەوە. ئەمە بەو واتایەیە کە دەتوانیت زگپڕ بیت یان کەسێک زگپڕ بکەیت. لەم فیلمەدا زانیاریی لەسەر ئەوە وەردەگریت کە چۆن لەش و هەستەکان لە تەمەنی باڵغیدا ئاڵوگۆڕیان بەسەردا دێت و ئەگەر هاتوو پرسیارێکت هەبێ دەتوانی روو لە کوێ بکەیت.

پرسیارەکان کە دوای فیلمەکە بیریان لێ بکرێتەوە

۱. ئایا لە کاتی سەیرکردنی فیلمەکەدا شتێکی نوێ فێربوویت؟

۲. زۆر کەس هەوەسی جنسی خۆیان و دەستپەڕ لە تەمەنی باڵغبووندا دەبیننەوە. هەندێ کەس فێرکراون کە دەسپەڕ شتێکی مەترسیدارە یان خراپە. ئەوە ڕاست نییە. چ شتگەلێکی ئەرێنی لەبارەی دەستپەڕ کردن هەیە؟

۳. چوونەناوەوەی تەمەنی باڵغبوون دەتوانێت هەستگەلێکی جیاواز بهێنێتە ئاراوە. ئەمانە دەتوانن چ هەستگەلێگ بن؟ چۆن دەتوانیت پاڵپشتی کەسێک بکەیت کە تەمەنی باڵغبوون بۆی دژوار بێت؟  چۆن دەتوانیت پاڵپشتی کەسێک بکەیت کە هەست دەکات جەستەی بە شێوەیەک دەگۆڕێت کە لەگەڵ ئەو ڕەگەزەدا کە خۆی پێی دەناسێنێت ناگونجێت ؟

ئایا دەتەوێت باسی فیلمەکە بکەیت؟

قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.

ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.

فیلمە پەیوەندیدارەکان

هەموو فیلمەکان پیشان بدە