جەستە، تەندروستی و سێکسوالیتە بە زمانە جیاوازەکان

سووڕی مانگانە

Menstruation

دەربارەی فیلمەکە

سووڕی مانگانە بریتییە لە خوێنبەربوون لە زێ کە بە گشتی هەموو مانگێک ڕوو دەدات. لە فیلمەکەدا زانیاریی لەسەر ئەوە وەردەگریت کە سووڕی مانگانە چییە، جۆرەکانی پاراستنی خوێنی سوورێ مانگانە کە دەتوانی بەکاری بهێنیت و ئەگەر هاتوو لە کاتی سووڕی مانگانەدا ئێشت هەبوو دەتوانی چی بکەیت. هەروەها زانیاری لەسەر ئەوە وەردەگریت کە لە چ کاتێکی مانگەکەدا دەتوانیت زگپڕ بیت.

پرسیارەکان کە دوای فیلمەکە بیریان لێ بکرێتەوە

۱. ئایا شتێک لە فیلمەکەدا هەیە کە پێت وایە فێربوونی گرنگیی تایبەتی هەیە؟

۲. هەبوونی سووڕی مانگانە بەو مانایەیە کە جەستە وەکو پێویست کار دەکات. سووڕی مانگانە پیسی و نەخۆشی نییە. چۆن باسی سووڕی مانگانە لە کۆمەڵگا بکەین؟ ئایا باسی سووڕی مانگانە ئاسانە یان گرانە؟ چ شتێک ئاسانکاری یان قورستری دەکات؟

۳. حەزت دەکرد کەسانی نزیک لە تۆ چییان دەربارەی سووڕی مانگانە بزانیایە؟

ئایا دەتەوێت باسی فیلمەکە بکەیت؟

قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.

ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.

فیلمە پەیوەندیدارەکان

هەموو فیلمەکان پیشان بدە