تووندوتیژیی جنسی
Sexual violence
فیلمی کاتێک کە سێک ئازاری هەیە لەبارەی ئەوەیە کە لەکاتێکدا سێکس یان جووتبوون ئازاری هەیە دەتوانی چ بکەی. زانیاری لەسەر ئەوەش وەردەگریت کە هۆکاری ئازارەکە چییە، بۆ نموونە ئەگەر پێت خۆش نەبێ سێکست هەبێ یان بەتەواوەتی زەوقت هەڵنەستێتەوە و تەڕ نەبیت. هەروەهاش هەندێ نەخۆشیی هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاتێک سێکست هەیە ئازارت هەبێ.
۱. بەڕای تۆ کام بەشەکانی فیلمەکە سەرنجڕاکێشتر و گرنگترینن بۆ ئەوەی بیری لێبکەیتەوە؟
۲. سێکس هەر جووتبوون نییە و زیاترە لە تەنها جووتبوون. زۆرجار ئەوە جووتبوونە کە دەێیتە هۆی درووستبوونی ئازار. جگە لە جووتبوون چ ڕێگەگەلی تر بۆ سێکس هەیە؟ ئەگەر لە کاتی جووتبووندا ئازارت هەبوو چ یارمەتییەک هەیە؟
۳. ئازار جۆریک لە ئاگادارکردنەوەی جەستەیە کە پێت دەڵێت شتێک هەڵەیە. ئەگەر هاوژینەکت بڵێت کە جووتبوون ئازاری هەیە، چۆن هەست دەکەیت؟ وەک هاوژینێک بۆ کەسێک کە ئازاری هەیە، دەتوانیت چی بکەیت؟
قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.
ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.