ئەندامی زێی ژن
Female genitals
لە فیلمی نەخۆشییە جنسییەکاندا زانیاریی لەبارەی ئەو نەخۆشییانە کە لەڕێگەی سێکسەوە دەگوازرێنەوە پێشکەش دەکرێت، بۆ نموونە کلامیدیا، تامیسکە و ئێچ- ئای- ڤی. زانیاری لەسەر ئەوە وەردەگریت کە ئەو نەخۆشییانە چۆن دەگوازرێنەوە و چۆن دەتوانی خۆت لەڕێگەی بەکارهێننای کۆندۆمەوە بپارێزیت. هەروەهاش زانیاری لەبارەی ئەوە وەردەگریت کە بۆ مەبەستی تێست گرتنی نەخۆشیی جنسی روو لە کوێ بکەیت.
۱. ئایا فیلمەکە شتێکی تێدایە کە پێشتر نەتزانیبێت؟
۲. زۆر ئەفسانە و پێشدادوەری (تەشەر) هەیە سەبارەت بە نەخۆشییە سێکسییەکان. نەخۆشییە سێکسییەکان لە ڕێگەی ماچکردن، باوەشکردن، خواردنی خوارکی یەکتر یان بەکارهێنانی هەمان ئاودەستەوە بڵاو نابنەوە. چۆن بتوانین بەرپەرچی ئەو جۆرە ئەفسانە بدەینەوە؟
۳. کۆندۆم زۆر بە باشی لە نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان پارێزگاری دەکات. چۆن لەگەڵ هاوژینەکەتدا لەبارەی سێکسی سەلامەتتر باس بکەیت؟ ئایا ڕێگەگەلیی باش بۆ پێشنیارکردنی بەکارهێنانی کۆندۆم هەیە؟
قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.
ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.