زگپڕی
Pregnancy
فیلمی منداڵبوون لەبارەی شێوازی لەدایکبوونی منداڵە لە وڵاتی سوید، لەو کاتەی کە ژانت بۆ دێت تاکوو منداڵەکە لەدایک دەبێت. زانیاریی لەسەر ئەوە وەردەگریت کە چۆن خۆت ئامادە بکەیت و ئەگەر تۆ خەتەنە کرابیت یان قەڵاچۆی جنسی کرابیت چ یارمەتییەک هەیە کە پێش منداڵبوونەکەت دەتوانی وەری بگریت. هەروەها زانیاری لەبارەی منداڵبوون کە بە شێوازی سیزاریەن دەکرێت وەردەگریت.
۱.پێت وایە چی بە تایبەتی گرنگە دەربارەی منداڵبوون بزانیت؟
۲. هەندێک کەس پێش زایین هەست بە دڵەڕاوکێ و سترێس دەکات. ئەمە دەتوانێت بەهۆی چییەوە بێت؟ چۆن دەتوانی ترس و سترێست پێش منداڵبوون کەم بکەیتەوە؟
۳. چی بکەیت بۆ ئەوەی تاکوو لە کاتی منداڵبووندا هەست بە دڵنیای بکەیت؟ مامان دەتوانێت چی بکات؟ هاوژینەکەت دەتوانێت چی بکات؟
قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.
ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.