جەستە، تەندروستی و سێکسوالیتە بە زمانە جیاوازەکان

لێرەدا باسی چۆنیەتی دەستپێکردنی گروپی وتووێژ دەکەین

Here's what you can do to start a discussion group

ئایا دەتەوێت خۆت تەرخان  بکەیت بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤەکان بڕیار لەسەر جەستە و سێکسوالیتەی خۆیان وەربگرن و چێژی لێ وەربگرن؟ گروپێکی وتووێژ دەست پێ بکە و باسی ڤیدیۆکانی ئەم سایتە لەگەڵ کەسانی تر بکە! لێرەدا چەند رێنوێنییەک دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی دەست پێ بکەیت:

۱. گروپێک کۆبکەرەوە

لە هاوڕێکان، هاوکارەکان یان دراوسێکان بپرسە کە ئایا دەیانەوێت بەشداری بکەن. بڕیار بدە لە کوێ و کەی کۆ ببنەوە. هەڵبژێرە کە سەیری کام فیلمگەلێک بکەن و ئایا دەتانەوێت بە تەنیا سەیری فیلمەکان بکەن پێش ئەوەی یەکتر ببینن، یان پێکەوە لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا سەیر بکەن.

۲. بەڕێوەبەرێکی وتووێژ دەستنیشان بکەن

تۆ کە بەڕێوەبەری وتووێژیت، هانی باسەکە دەدەیت و بەڕێوەی دەبەیت. بۆ نموونە دەتوانیت پرسیاری کراوە بکەیت و مسۆگەری ئەوە بکەیت کە هەمووان بتوانن شتێک بڵێن.

۳. پێکەوە باسی فیلمەکان بکەن

دوای بینینی ڤیدیۆکان ڕای خۆتان رابگەێنن بۆ یەکتر. بۆ هەر فیلمێک پرسیارگەلێک هەیە کە تۆی بەڕێوەبەری وتووێژ دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ سەرکردایەتیکردنی وتووێژەکە. ئەگەر پرسیارتان هەبێت کە کەس نەتوانێت وەڵامی بداتەوە، دەتوانن پێکەوە هەوڵ بدەن وەڵامەکەی بدۆزنەوە.

۴. پلان بۆ چاوپێکەوتنی داهاتوو دابنە

بڕیار بدەن کە جارێکی تر لە کوێ و کەی یەکتر دەبینن، و باسی کام فیلمگەلێک بکەن. هەروەها باسی ئەوە بکەن کە ئایا شتێک هەیە کە دەتوانن بیکەن بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی داهاتوو باشتر و دڵنیاتر بێت.