کاتێک کە سێکس ئازاری هەیە
When sex hurts
تووندوتیژیی جنسی بەو مانایەیە کە دژ بە ویستی کەسێک کردەویەکی جنسی بکەیت، بۆ نموونە لەگەڵ کەسێک کە نەیهەوێ سێکست بکەی. لە فیلمی تووندوتیژیی جنسیدا زانیاریی ئەوە وەردەگریت کە چۆن هەڵسوکەوت بکەیت لەکاتی دەستدرێژییەکەدا و پاشان ئەگەر هاتوو تووشی دەستدرێژی بووی دەتوانی روو لە کوێ بکەیت. هەروەها زانیاری لەبارەی یاسای وڵاتی سوید سەبارەت بە تووندوتیژی جنسیەوە وەردەگریت.
۱. چ هەستێکت سەبارەت بە فیلمەکە هەیە؟ ئایا شتێک هەیە کە بە تایبەتی نیگەرانت بکات؟
۲. تۆ ناچار نیت لەگەڵ هاوژیەنکەتدا سێکست هەبێت، تەنانەت ئەگەر هاوسەرگیریشی کردبێت. ئایا ئەمە کارێکی زەحمەتە بڵێیت تۆ سێکست ناوێت؟ چۆن دەتوانی بڵێیت نەخێر و نیشانی بدەیت؟ چ هەستێکت بۆ دروست دەبێت ئەگەر کەسێک بە خۆت بڵی نەخێر، و باشترین ڕێگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا چییە؟
۳. چۆن دەتوانیت پشتگیری کەسێک بکەیت کە تووشی توندوتیژی سێکسی بووە؟ لە کوێ دەتوانیت یارمەتی وەربگریت؟
قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.
ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.