لەباربردنی منداڵ
Abortion
فیلمی زگپڕی لەبارەی ئەوەیە کە چۆن زگپڕ دەبیت و لە کامە رۆژانی مانگەدا دەتوانی زگپڕ بیت. زانیاریی لەبارەی ئەو نیشانانەی کە دەرەی دەخات کە زگپڕیت وەردەگریت، بۆ نموونە کە سینگەکانت پەنماون، دڵت تێکهەڵبێت یان ئەگەر سووڕی مانگانەکەت نەیەت. هەروەها زانیاریی ئەوە وەردەگریت کە ئەگەر بتەوێ کۆتایی بە زگپڕیەکەت بهێنیت و منداڵەکەت لەبار ببەی دەتوانیت چ بکەیت.
۱. ئایا فیلمەکە شتێکی تێدایە کە پێشتر نەتزانیبێت؟
۲. لە کاتی زگپڕیدا دۆخی تەندروستی چۆن دەبێت؟ ڕەنگە پێویستت بە چ جۆرە پاڵپشتییەک و یارمەتی بێت؟
۳. وەکوو هاوژینی کەسێکی زگپڕ، داخۆ چە هەستێک لای تۆ دروست دەبێت؟
قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.
ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.