سووڕی مانگانە
Menstruation
قۆناغی لەخۆێنچوونەوە ماوەیەکی تێپەڕینییە، واتە ئەو کاتانەیە کە دوایین خوێنی سووڕی مانگانە وەردەگریت و ئیتر ناتوانیت زگپڕ بیت. لە کەسێکەوە بۆ کەسیكی تر جیاوازە بەڵام زۆر جار لە نێوان تەمەنی 45-55 ساڵیدا دەستپێدەکات و رەنگە نیو ساڵ تا چەندین ساڵ بخایەنێ. هەندێک کەس هەست بە هیچ ناکەن و تەنانەت هەندێک کەس تەندرووستییان لە پێشتر باشترە بەڵام هەندێک کەس گرفتیان بۆ دێتە پێش و بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ رەوشیان باش نییە.
لەوەتای لەدایکبوونەوە هێلکەدان بڕێکی زۆر جینی هێلکەی تێدایە. بڕێک لەمانە پێدەگەن و دەبنە هێلکە کە دەتوانرێت ئاوس ببن. ئەو کاتەی کە هێلکەکان نەتوانن ئاوس ببن، خوێنی سووڕی مانگانە وەردەگریت. کاتێک کە ئیترهێلکەکان تەواو بن سووڕی مانگانە رادەوەستێت و دەبێتە دوایین جار کە سوورڕی مانگانە وەربگریت. نیشانەیەکی باو، کە بەڵام هەموو کەس ناگرێتەوە، ئەوەیە کە خوێنی سووڕی مانگانە بە شێوازێکی ناڕێکووپێک دێت.
لە ماوەی تەمەنی لەخوێنچوونەوەدا رێژەی هۆرۆمۆنی ئۆسترۆجین بەرە بەرە کەم دەکات تاکوو ئیتر بەتەواوتی کۆتایی پێ دێت. کاتێک کە کەم دەکاتەوە تووشی ئازار و ناڕەحەتی دەبیت – بۆ نموونە ئارەقکردنی قورس، هەست بە گەرمبوون لەپڕێکدا و لەرزوتا نیشانە باوەکانن. بۆیە رەنگە زۆر جار هەست بە میزهاتن بکەیت و لەکاتی زۆرکردندا بۆ نموونە کۆکین، پژمین، پێکەنین یان بازدان تووشی میزەچڕکێ ببی. ڕاهێنانی خۆگوشان دەتوانێت ببێتە هۆی بەهێزکردنی ماسوولکە و ئازارەکان کەم بکاتەوە.
گرفتی خەو، راڕابوونی مەزاج بە شێوازی خێرا، خەمۆکی و بێهیوایی کۆنیشانە ئاساییەکانن. ئەم ئاڵوگۆڕە لە جەستەدا کاریگەریی دەروونی لەسەر زۆر کەس دادەنێت. ئەگەر هاتوو بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بێهێز و خەمگین بی پێێ دەوترێت کە تووشی خەمۆکی بووی - ئینجا گرینگە کە لە بنکەیەکی خزمەتگوزاریی تەندروستییدا داوای یارمەتی بکەیت.
لەماوەی تەمەنی لەخوێنچووندا لیکەگلاندەکانی زێ وشکتر و هەستیارتر دەبن. رەنگە ئەمە ببێتە هۆی کزانەوە و خوران. کەرەستەی تەندروستیی هەیە کە زێ تەڕ دەکات و لەکاتی هەبوونی سێکسدا دەتوانی بە مەبەستی چێژوەرگرتنی زیاتر و کەمکردنەوەی ئەگەری مەترسیی ئازار مادەی رۆنی، بەکاربهێنی. ئاگات لە زێت بێت. تەنها بەشەکانی دەرەوەی بە سابوونێکی نەرم و نیان بشۆرە. بە رۆنی بێ بۆن و ئاوی شلەتین نێوان لچەکانی زێ بشۆرە. رۆژێک جارێ بەسە.
هەندێک کەس بە هۆی ئەم ئازارانەوە رەنگە ئارەزووی سێکسیان کەمتر ببێتەوە. بەڵام رەنگە لای هەندێک کەسی دیکەوە لە تەمەنی لەخوێنچووندا هەستیان زیاتر بکات.
بە هۆی ئەوە کە تۆ ئیتر پێویست ناکات بیر لە ئەگەری مەترسی زگپڕی بکەیتەوە، ئەم شتە دەتوانێت ببێتە هۆی ئارەزوو و چێژوەرگرتنی زیاتر. بە هەمان شێوە کە ئیتر لەمەودوا پێویست ناکات کەرەستەی پاراستن بەکاربهێنێت و خوێن و ئازاری سووڕی مانگانەت لەکۆڵ دەبێتەوە، خۆی لەخۆیدا هەستێکی خۆشە.
سەرەڕای ئەوە کە تەمەنی لەخۆێنچوونەوە ماوەیەکی ناخۆشە هەندێک شت هەیە کە دەتوانێت کاریگەری هەبێت بۆ باشتربوونی باری لەشساغی. بۆ نموونە جووڵان، خواردنی خۆراکی باش و خەوتن بە رادەیەکی گونجاو دەتوانێت کاریگەری پۆزەتیڤ لەسەر تەندروستیی هەبێت. ڕاهێنانی خۆخاوکردنەوە رێگەیەکی ترە کە تەندروستیت باشتر دەکات.
ئازاری تەمەنی لەخوێنچوون شتێکی باوە. ئەگەر ئازار یان پرسیارت هەیە داوای یارمەتی و پاڵپشتیی لە بنکەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی، بنکەی مامان یان لە دکتۆری ژنان، بکە.
تەمەنی لەخوێندەرچوونەوە بەو ماوەیە دەوترێت کە سووڕی مانگانە رادەوەستێ و ئیتر زگپڕ نابێت. لەم فیلمەدا زانیاری لەبارەی ئەوە وەردەگریت کە جەستە و مەزاج لە کاتی راوەستانی سووڕی مانگانەدا چی بەسەر دێت.
۱. ئایا شتێک لە فیلمەکەدا هەیە کە سەرسامت بکات؟
۲. باری تەندروستیی کەسەکان لە کاتی وەستانی سووڕی مانگانە جیاوازە. خۆت چی دەتوانی بکەیت بۆ ئەوەی لە ماوەی وەستانی سووڕی مانگانە باری تەندروستییەکی باشترت هەبێت؟ ئەگەر کێشەت هەبوو دەتوانیت بۆ یارمەتی ڕوو لە کوێ بکەیت ؟
۳. هەوەسی سێکس دەتوانێت لەماوەی وەستانی سووڕی مانگانەدا هەم زیاد بکات و هەم کەم ببێتەوە. تەمەنی گەورەتر مەرج نییە بەو مانایە بێت کە ژیانی سێکس کۆتایی هاتووە. ئەگەر هەست بە وشکبوونەوەی خەمشەت (ڤاجینا) دەکەیت، چی دەتوانیت بکەیت بۆ ئەوەی زیاتر چێژ لە سێکس وەربگریت؟
قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.
ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.