قەڵاچۆکردنی جنسی
Genital mutilation
چەوسانەوە و توندوتیژیی نامووسی، واتە کەسوکار یان ئەندامانی بنەماڵە لەسەر لەش، ژیانی سێکسی و ژیانی تاکەکەسێکەوە بڕیار بدەن. کەلتووری نامووس لە دابونەریتێکی کۆنەوە سەرچاوە دەگرێت کە لەنێویدا خاڵی سەرەکیی ئەوەیە ژنان و کچان دەبێت کاتێک شوو دەکەن باکرە بن. ئەگینا شەرمەزاریی دەهێننە سەر نامووس و ئابڕووی بنەماڵەکەوە. کەسانی دیکە کە بە سەختی تووشی ئەم کردەوەیە دەبن، هاوڕەگەزخوازن، جووتڕەگەزخوازان و کەسانی ترانسن.
ئەو کەسانە کە لە نێو چوارچێوەی کەلتووری نامووسدا دەژین زۆر جار رێسای زۆر هەیە کە دەبێت لە ژیانی رۆژانەیاندا رەچاوی بکەن. هەندێ کەس رەنگە کەمتر سنووردار بکرێن لەکاتێکدا کەسانی دیکە بە توندی سنووردار و کۆنتڕۆڵ دەکرێن. زۆرێك لە کچان کە پێدەننە نێو تەمەنی باڵغی ئازادییەکەیان کەم دەبێتەوە. پەیوەندیی لەنێوان بنەماڵەکە ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و کۆنتڕۆڵکەرانەتر، چەوسێنەرانەتر و توندوتیژتر دەبێت. زۆر جار بنەماڵەکە هەوڵ دەدات نەهێڵێت کە کچەکەیان لەگەڵ کوڕدا هاتووچۆ بکات یان پەیوەندیی هەبێت. ژنانی گەورەساڵیش بە هەمان شێوە کە دێتە سەر پەیوەندیی و ژیانی سێکسەوە رێسایان بۆ دادەنێردرێت. ترسی ئەوەیان هەیە کە قسەڵۆک بڵاوبکرێتەوە و ببێتە هۆی ئابڕووچوونی پلە و پایەی بنەماڵەکە. بەرسنووردارکردنەکان رەنگە بریتی بن لە کۆنتڕۆڵکردنی ئێسێمێس (کورتەنامە)، شێوازی جلوبەرگ لەبەرکردن، قەدەغەکردنی بەشداری لە چالاکیی کاتی ئازاد یان ئەوەی کە بۆت نەبێت لەگەڵ هەرکەسێکدا پێت خۆش بێت هەڵسووکەوت بکەیت.
کاتێک کە سەرپێچیی لە رێساکانی بنەماڵە بکەیت چەوساندنەوە و توندوتیژییەکە زیاد دەکات. ئاست و شێوازەکانی زۆر جار پەیوەندییدارە بە بنەماڵەکە و ئەو رێسایانەن کە سەرپێچی لێکراون. دەرئەنجامەکان رەنگە بریتیی بن لە نەهێشتن لە چوونەدەرەوە، نەهێشتن لە هەبوونی مۆبایل یانیش لێدان. هەندێک جار رەنگە بگاتە ئەوەی کە بەشوو بدرێیت یان بەزۆر بنێردرێیت بۆ وڵاتی دایکوباوکەکان یان بکوژرێیت. هەموو ئەو کەسانە کە لە چوارچێوەی ژیانی نامووسدا دەژین خۆیان تەرخان دەکەن بە هەمان چوارچێوە کە چەوساندنەوە و توندوتیژیی تێدایە و بێدەنگانە لەلایەن کۆمەڵەوە پەسەند کراوە.
زۆر کەس لەنێو بنەماڵەکەدا هەم قوربانیە و هەم هاوکاتیش تاوانکارە. تەنانەت ئەگەر سەرکردەی ماڵ پیاو بێت، زۆر جار باوک و ژنانیش چالاکانە بەشداری لە چەوساندنەوەکەدا دەکەن. دایکان بەرپرسیاریەتی پەروەردەکردنی مناڵەکەیان لە ئەستۆیە و ئەگەر منداڵەکە شتێک بکات کە وەکوو هەڵە دابنرێت دایکەکە بەرپرسیار دەبێت. مەترسی ئەوە هەیە کە ناوودەنگی ژنەکە بزڕێت و لە درێژخایەنیشدا نامووسی بنەماڵەکە. بۆ نموونە ئەگەر نەتوانیت پێش ئابڕووچوونەکە بگریت یان دایکەکە شتێکی کردبێت کە بە هەڵە دابنرێت رەنگە خۆیشی تووشی هەڕەشە و توندوتیژیی ببێتەوە.
هەرەوەهاش باوە کە کوڕەکان چاودێریی خوشکەکانیان یان ئامۆزاکانیان بکەن. سەرەڕای ئەوە کە کوڕان ئازادیی زۆرتریان هەیە. ئەوانیش رەنگە تووشی چەوساندنەوە و توندوتیژیی ببنەوە یان بە پێچەوانەی ویستی خۆیان بە زۆر ژنیان بۆ بهێنرێرت. هەندێک جار تەنانەت دایکوباوکانیش تووشی زەبروزەنگی کۆمەڵایەتی لەلایەن خزم یان هاووڵاتی دەببنەوە تاکوو چاودێری یان بەرسنووردارکردنی کچەکانیان بکەن.
شتێکی ناخۆش و سەختە کە لە لایەن بنەماڵەکەتەوە دووچاری توندوتیژیی ببیتەوە. زۆر جار هەست دەکەیت کە پشتگوێ خراویت بەڵام لەهەمان کاتیشدا دەتەوێت کە بنەماڵەکەت لە دەرئەنجامەکانی درکاندنی شتکە بپارێزیت. وەکوو دایک هەستێکی ناخۆش دەستت لێدەدات کە منداڵەکەت دووچاری ئەو شتە بکەیت کە خۆتیش بەسەرت هاتووە. هەستەکانی کەسێک کە دووچاری ئەم شتە دەبێت رەنگە هەڵکێش و داکێش بکات لەنێوان هەڵهاتن و مانەوە لای بنەماڵەکەی.
هەڕەشەکردن، ناچارکردن یان لێدانی کەسێک، تەنانەت گەر لە لایەن ئەندامی بنەماڵەکەشەوە بێت، وەکوو تاوان هەژمار دەکرێن. دەتوانیت یارمەتی وەربگریت. دەتوانیت داوای یارمەتی لە خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، پۆلیس یان یەکێک لەو رێکخراوانە کە پاڵپشتی و یارمەتی پیشکەش دەکەن، وەربگریت. خانووی پارێزراوی تایبەت هەیە بۆ کەسێک کە بیەوێت ماڵەکەی بەجێ بهێڵێت. لە سویددا هێڵێکی تەلەفۆنی هەیە بە ناوی سەروەریی ژنان کە دەتوانیت بۆ مەبەستی وەرگرتنی پاڵپشتی تەلەفۆنی بۆ بکەیت. تۆ کە گەنج بیت دەتوانیت لەگەڵ کارمەندی خوێندنگە قسە بکەیت یان لەگەڵ گەورەساڵێک کە متمانەت پێیە. ئەگەر پێویست بکات ئەوان دەتوانن یارمەتیت بدەن. ئەمە مافێکی مرۆڤانەیە کە خۆت بڕیار لەسەر لەشت، ژیانی سێکسیت و بە گشتی ژیانت بدەیت.
فیلمی نامووس لەبارەی چەوساندەوە و تووندوتیژیی نامووسیەوەیە. واتە کەسوکار یان ئەندامانی بنەماڵە لەسەر لەش، ژیانی سێکسی و ژیانی تاکەکەسێکەوە بڕیار بدەن. هەندێ جار لەڕێگەی هەڕەشە، تووندوتیژی و بەزۆر دەکرێت. دەتوانێ بریتی بێت لەوەی کە بۆت نەبێ پێش هاوسەرگیرییکردن لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆت پێت خۆشەنێوانیەتیی یان سێکست هەبێت. هەروەها زانیاری لەسەر ئەوە وەردەگریت کە یاسای وڵاتی سوید لەمبارەوە چی دەڵێت و بۆ وەرگرتنی یارمەتی دەتوانی روو لە کوێ بکەیت.
۱. ئایا شتێک لە فیلمەکەدا هەیە کە پێت وایە بە تایبەتی گرنگە؟
۲. چۆن چاوەڕوانییەکان لە کچان و کوڕان لە چوارچێوەی شەرەفدا جیاوازن؟ چۆن دەتوانیت بەرەنگاری کۆنتڕۆڵ و تووندوتیژی بە ناوی شەرەفەوە بکەیت؟ چۆن دەتوانیت پاڵپشتی ئەو کەسە بکەیت کە تووشی دەبێت؟
۳. منداڵان مافی خۆیانە بڕیار لەسەر ژیانی خۆیان بدەن. بۆ نموونە لاوان مافی ئەوەیان هەیە هەم هەڵیبژێرن کە دەیانەوێت لەگەڵ کێدا بن و هەمیش ژیانێکی تایبەتیان هەبێت. سنووری بڕیاردانی دایکوباوک لەکوێدا تێپەڕ دەبیت؟
قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.
ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.