جەستە، تەندروستی و سێکسوالیتە بە زمانە جیاوازەکان

قەڵاچۆکردنی جنسی

Genital mutilation

دەربارەی فیلمەکە

قەڵاچۆکرنی جنسیی ژنان یان خەتەنەکردن بەو مانایەیە کە بەشێک لە زێی کچەکە یان ژنەکە دەبڕدرێت یان بریندار دەکرێت. لە وڵاتی سوید و زۆرێک لە وڵاتەکاندا ئەم کارە قەدەغەیە. لەم فیلمەدا زانیاری لەبارەی شێوەکانی قەڵاچۆکردنی جنسی و دەرئەنجامە خراپەکانیان وەردەگریت. هەروەها ئەگەر ئەم ڕووداوانەت بەسەر هاتبێت بۆ وەرگرتنی یارمەتی ڕوو لە کوێ بکەی.

پرسیارەکان کە دوای فیلمەکە بیریان لێ بکرێتەوە

۱. فیلمەکە چ بیرکردنەوە یان هەستێک لە تۆدا دەورووژێنێت؟

۲. دوای بڕینی ئەندامی زاوزێی ژن دەشێت کە هەوەسی جنسیت هەبێت، چێژ لە سێکس وەربگریت و ئۆرگازم وەر بگریت. ئەگەر تووشی بڕینی ئەندامی زاوزێ بووبیت، چ ڕێگەگەلێک بۆ چێژوەرگرتن لە سێکس هەیە؟

۳. ئەگەر دایکوباوک نەیانەوێت کچەکەیان خەتەنە بکرێت، بەڵام کەسوکاریان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن، دایکوباوک دەتوانن چی بکەن؟ دایکوباوک پێویستیان بە چ پاڵپشتییەک هەیە؟

ئایا دەتەوێت باسی فیلمەکە بکەیت؟

قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.

ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.

فیلمە پەیوەندیدارەکان

هەموو فیلمەکان پیشان بدە