جەستە، تەندروستی و سێکسوالیتە بە زمانە جیاوازەکان

RFSU ئەمەیە

This is RFSU

RFSU (فێدراسیۆنی زانیاریدانی سێکسوالی) ڕێکخراوێکی سویدییە و کار لەسەر زانیاریی سێکس و سیاسەتی سێکس دەکات. ئێمە ڕێکخراوێکی دیموکراتیک و خۆبەخش و ئەندام وەرگرین کە لە ڕووی سیاسی و ئایینیەوە سەربەخۆین. RFSU لە سوید کار دەکات و لە ڕێکخراوەکانی تر لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان پاڵپشتی دەکات.

ئەرکی ئێمە

RFSU کار بۆ جیهانێک دەکات کە لەوێدا هەموو مرۆڤەکان ئازادن بڕیار بدەن لەبارەی چێژوەرگرتن لە جەستەیان و سێکسوالیتەی خۆیان. ئێمە لە وەتای دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمانەوە لە ساڵی ١٩٣٣ەوە بۆ ئەمە خەباتمان کردووە:

"من خەون بەو ڕۆژەوە دەبینم کە هەموو ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن پێشوازییان لێ بکرێت، هەموو ژن و پیاوێک یەکسانن و سێکسوالیتە دەربڕینی دڵۆڤانی، بەسۆزی و چێژە".
– دامەزرێنەری RFSU ئەلیس ئۆتۆسن-یەنسێن

RFSU دەیەوێت ژیانی خەڵک بگۆڕێت و باشتری بکات. ئێمە دەمانەوێت هەموو مرۆڤەکان سەبارەت بە جەستەیان، پەیوەندییەکانیان و سێکسوالیتەی خۆیان هەستێکی باشیان هەبێت. گرنگ نییە تۆ کێیت و لە کوێ دەژیت. ئێمە تێدەکۆشین بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە راستی بۆ هەمووان.

ئایا دەتەوێت دەربارەی RFSU زیاتر بزانیت؟ لێرەدا زانیاریی زیاتر (بە ئینگلیزی) هەیە.

ببە بە ئەندام!

تۆ کە لە سوید دەژیت دەتوانیت ببیتە ئەندامی RFSU (بە ئینگلیزی). وەک ئەندام تۆ بەشێکیت لە خەبات بۆ مافی هەموو کەسێک بۆ ئەوەی هەمووان هەستی باش بکەن سەبارەت بە جەستە، پەیوەندییەکان و سێکسوالیتەیان. جگە لەوەش زانیاریی زیاترت دەست دەکەوێت و دەرفەتی خۆتەرخانکردنت لەگەڵ ئێمەدا هەیە. پەیوەندی بکە بە یەکێک لە کۆمەڵە خۆجێیەکانی RFSU (بە ئینگلیزی) لە نزیک خۆت.

RFSU ئەندامە لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی IPPF ، International Planned Parenthood Federation. ئەگەر لە دەرەوەی سوید دەژیت، دەتوانیت بەدوای ڕێکخراوێکی ئەندامدا بگەڕێیت (بە ئینگلیزی) کە دەکەوێتە ئەو وڵاتە یان ناوچەیەی کە تێیدا دەژیت بۆ ئەوەی زیاتر چالاکی بنوێنیت.