جەستە، تەندروستی و سێکسوالیتە بە زمانە جیاوازەکان

چێژ و هەوەس

Desire and pleasure

دەربارەی فیلمەکە

فیلمی چێژ و هەوەس لەبارەی ئەوەیە کە کاتێک لەگەڵ کەسانی دیکەدا سێکست هەیە چۆن چێژ لە سێک ببەیت. زانیاری لەبارەی میتکەوە و ئەوەی کە کام یەک لە بەشەکانی جەستە زۆر هەستیارن کە دەستسیان لێ دەدەیت وەردەگریت. هەروەها زانیاری لەبارەی ئەوە وەردەگریت کە چۆن خۆت دەستپەڕ/دەستەگانێ بکەیت.

پرسیارەکان کە دوای فیلمەکە بیریان لێ بکرێتەوە

۱. بەڕای تۆ کام بەشەکانی فیلمەکە سەرنجڕاکێشترین و گرنگترینن بۆ ئەوەی بیری لێبکەیتەوە؟

۲. کام شوێنگەلی جەستە هەست دەکیت خۆشە کە دەستیان لێ بدەیت؟ چەند شوێنگەلی جیاواز دێتە بیرت؟

۳. هەوەس و چێژ دەبێت بەشێکی سەرەکی سێکس بێت. کاتێک باس لە توانای هەست بە هەوەس کردن دەکرێت هیچ جیاوازییەک لە نێوان ژن و پیاودا نییە. چۆن دەتوانێت   لێی بکۆڵیتەوە و بیبینیتەوە کە چ شتێک بۆ خۆت چێژبەخش و ورووژێنەرە؟

ئایا دەتەوێت باسی فیلمەکە بکەیت؟

قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.

ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.

فیلمە پەیوەندیدارەکان

هەموو فیلمەکان پیشان بدە