جەستە، تەندروستی و سێکسوالیتە بە زمانە جیاوازەکان

کاتی پاش منداڵبوون

After giving birth

وەک دەق پیشانی بدە

RFSU زانیاریی لەسەر کاتی پاش منداڵبوون ئەدات

پاش منداڵبوون لەش خۆی دیسان ئامادە دەکات کە بگەڕێتەوە سەر باری خۆی و بەم بۆنەیەوە زۆر کەس هەم لە رووی جەستەیی و هەم لە رووی دەروونیەوە هەست بە کارتێکردن دەکەن. رەنگە هەم هەست بە خەمگینی و هەم هەست بە شادی بکەیت. دەستبەجێ پاش منداڵبوون شتێکی باشە کە تا دەتوانیت لە نزیک منداڵەکەتدا بیت. پەیوەندیی جەستەیی شێوازێکی باشە بۆ دروستکردنی پەیوەندیی و هەروەها یارمەتیی بەرهەمهێنای شیری دایکیش دەدات.

هەر زوو پاش لەدایکبوون، منداڵەکە شیری دایکی دمژێت و دوایی  بۆ ماوەیەکی زۆر دەخەوێت. پاشان کە منداڵەکە لە خەو هەڵدەستێت دەیەویت زوو زوو و زۆر شیری دایکی بخوات. ئەگەر هەست دەکەی زەحمەتە شیری دایک یان لە رێگەی بۆتڵەوە، شیر بە منداڵەکە بدەی گرینگە کە داوای یارمەتی بکەیت. 

پاش منداڵبوون، مناڵدان خۆی گرژدەکاتەوە و تووشی پاشەژان دەبیت. رەنگە ئەم شتە ئازاری هەبێت بەڵام ئەمە پێویستە بۆ ئەوەی کە مناڵدان خۆش ببێتەوە و خوێنبەربوونەکان کەم بکەنەوە. حەبی دژەئازار ژانەکان کەم دەکاتەوە. نزیکەی 4 هەفتە دەخاێنێت تاکوو برینەکانی نێو مناڵدان بەتەواوی خۆش ببنەوە و ئیتر خۆێنت لێ نەیەت. خوێنبەربوونەکە مەترسییدار نییە بەڵام ئەگەر هاتوو بۆنەکەی ناخۆش بێت و تووشی ئازار و تا ببیتەوە رەنگە کۆنیشانەی تووشبوونی بە هەوکردنی/چڵککردنی مناڵدان بێت. لە کاتی وەهادا دەبێ دەستبەجێ سەردانی چارەسەریی پزیشکی بکەیت. 

کاتێک کە لەڕێگەی زێیەوە منداڵت دەبێت ئاساییە کە تووشی پچڕان و برینی بچووک لە زێ ببیت – ئەمانەش کاتێک کە میز یان پیسایی دەکەی دەبنە هۆی کزانەوە و ئازار. ئەگەر هەست بە ناسۆری و کوتراوی بکەی دەتوانی لە ڕێگەی خاولییەکی سارد یان شتێکی نەرم کە لەسەری دانیشیت ئازارەکە کەم بکەیتەوە. کەسێک کە نەشتەرگەریی سیزاریەنی کردبێت رەنگە زگی و دەوروبەری برینی نەشتەرگەرییەکەی زۆر ئازاری هەبێت. سەرەڕای هەبوونی ئازار گرینکە کە هەڵسیت و بجووڵیتەوە. ئەو کات برینکە زووتر خۆش دەبێتەوە و مەترسی تووشبوون بە گرێی خوێن و قەبزی کەم دەکاتەوە. بەڵام شتی قورس هەڵمەگرە. حەوانەوە و خواردنەوەی ئاوەکی زۆر یارمەتی جەستە دەدات کە بێتەوە سەر خۆی.

پاش منداڵبوون گرینگە کە بە مەبەسی پشکنین و زانینی ئەوەی کە هەموو شتێک بە باشی دەڕواتە پێش، سەردانی مامان بکەی. کەسێک کە برینی سەختی زاینی هەیە و بەردەوام ئازاری هەیە، تەنانەت ئەگەریش کاتێکی زۆر پاش منداڵبوونی خایاندبێت، نابێت چاوەڕێ بکات و دەبێت سەردانی چاوەدێریی پزیشکی بکات.

هەم زگپڕی و هەمیش منداڵبوون فشارێکی زۆر دەهێنێت بۆ لەگەن. ئەگەر ئازارت هەبێت و پاش چەند مانگێک هێشتا  لانەچێت پێویستە کە داوای یارمەتی بکەیت.

پاش منداڵبوون ماسوولکەکانی لەگەن کێشراون کە دەبێتە هۆی میزەچڕکێ و بە زەحمەت راگرتنی بای نێو زگ.

هەندێ کەس رەنگە پیساییان لێدەربێت. بۆ ئەوەی کە دیسان لەگەنت بەهێز بکەیتەوە مەشقی خۆگوشانی ماسوولکە بە شێوازێکی بەردەوام، کاریگەری باشی هەیە. لەشت خاو بکەرەوە و پاشان ڕاهێنانی ئەوە بکە تاکوو ماسوولکەکانت لە رێکەوە (ریخۆڵەی راست) و بەرەو پێشەوە بۆ زێەوە، گرژ بکەیتەوە.

هەم لە کاتی زگپڕیدا و هەم لە پاش زگپڕیەکەشدا ئاساییە کە تووشی مایەسیریی ببی. دەتوانیت بە دەرمانی بێ رەچەتەی دکتۆر مایەسیری چارەسەر بکەیت. 

پاش ئەوەی تازە منداڵت بووبێت شتێکی ئاساییە کە ئەمە  کاریگەری لەسەر ژیانی جنسی دابنێ. زۆر کەس لەم ماوەیەدا هەوەس و زەوقی کەمتر دەبێتەوە. زۆر کەس لە بەشی دەرەوەی زێ و کیللەک ئازاریان هەیە یان لە پاش نەشتەرگەری سیزاریەنەکەیان زگیان ئازاری هەیە. گوێڕایەڵی هەستت بە و بزانە چۆنە و بێڵە با لەش خۆش بێتەوە و بێتەوە سەر باری خۆی. ئەگەر نەتهەوێت دیسان زگپڕ بیتەوە، گرینگە کە پێش ئەوەی سێکست هەبێت کەرەستەی پاراستن بەکار بهێنیت.

کەسێک کە پێویسی بە راوێژ هەبێت – کێشەی هەبێت یان هەست بە نیگەرانی بکات دەبێت دەستبەجێ داوای چاوەدێریی پزیشکی لە بنکەی سەردانی مامان، دکتۆری ژنان یان بنکەی ناوەندی تەندروستیی بکات. هەموو کەسێك پاش زاین مافی وەرگرتنی چاوەدێریی تەندروستی، پاڵپشتی و یارمەتی هەیە.

دەربارەی فیلمەکە

کاتی پاش منداڵبوون زۆر جار بریتیە لە ئاڵۆگۆڕییەکی گەورەی جەستەی و دەروونی. لەم فیلمەدا زانیاریی لەبارەی ئەوەی کە پاش ئەوەی کە منداڵت بووە چ لە جەستەدا روو دەدات پێشکەش دەکرێت، چۆن دەتوانی سارێژی گرفتە ئاساییەکان بکەیت و ئەگەر هاتوو پاش منداڵبوونەکەت تووشی گرفت ببی روو لە کوێ بکەیت.

پرسیارەکان کە دوای فیلمەکە بیریان لێ بکرێتەوە

۱. چ هەستێکت سەبارەت بە فیلمەکە هەیە؟ ئایا شتێک هەیە کە بە تایبەتی نیگەرانت بکات؟

۲. تۆ ناچار نیت لەگەڵ هاوژیەنکەتدا سێکست هەبێت، تەنانەت ئەگەر هاوسەرگیریشی کردبێت. ئایا ئەمە کارێکی زەحمەتە بڵێیت تۆ سێکست ناوێت؟ چۆن دەتوانی بڵێیت نەخێر و نیشانی بدەیت؟ چ هەستێکت بۆ دروست دەبێت ئەگەر کەسێک بە خۆت  بڵی نەخێر، و باشترین ڕێگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا چییە؟

۳. چۆن دەتوانیت پشتگیری کەسێک بکەیت کە تووشی توندوتیژی سێکسی بووە؟ لە کوێ دەتوانیت یارمەتی وەربگریت؟

ئایا دەتەوێت باسی فیلمەکە بکەیت؟

قسەکردن لەگەڵ کەسێک سەبارەت بە فیلمەکە دەتوانێت گرنگ بێت و تێڕوانینێکی نوێت پێ بدات. لەوانەیە پرسیار و بیرکردنەوەت هەبێت کە باشە لەبری ئەوەی بەتەنها بیری لێبکەیتەوە لەگەڵ کەسانی تر باسی بکەیت. بە دەربڕین و گوێگرتن لە یەکتر دەتوانین پاڵپشتی وەربگرین و پێکەوە فێر بین.

ئایا دەتەوێت گروپێک دابمەزرێنیت و باسی فیلمەکان بکەیت؟ لێرەدا رێنوێنیت دەست دەکەوێت کە چۆن ئەم کارە بکەیت.

فیلمە پەیوەندیدارەکان

هەموو فیلمەکان پیشان بدە